کانونی یه‌که‌م 25, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق: ترەمپ بە ئەنقەست لێخۆشبوونی بۆ تاوانکارانی ئەمریکی دەرکردووە

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی تاوانی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری لە عێراق، بە ئەنقەست فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ تاوانکارانی ئەمریکی دەرکردووە.

«موحەممەد موحیی» وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق داوای لە کۆتلە سیاسی و جەماوەرییەکان و دام و دەزگاکانی کارگێڕی و یاسادانانی ئەم وڵاتە کرد کە بەرنگاری ھەڵوێستی «دۆناڵد ترەمپ» لەمەڕ لێخۆشبوون لە تاوانکارانی دڕندەکارییەکەی «مەیدانی ئەلنەسور» ببنەوە.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەو ھەنگاوەی ترەمپ لە ڕاستی دا ڕادەی دوژمنایەتی و ڕق لە دڵیی ئەمریکا بەرامبەر بە گەلی عێراق دەردەخات و بە واتای پشتڕاست کردنەوەی سیاسەتی ملھوڕانەی ئەمریکاو ھەنگاوەکانیان لە ئاراستەی پێشێل کردنی یاساو ڕێساو بەڵێنە نێونەتەوەییەکانە.

«موحەممەد موحیی» ھەروەھا پێشی داگرت کە، جەماوەری عێراق لە مافی خۆیان بۆ داخوازیی قیساسی بکوژان و تاوانکاران دەست ھەڵناگرن و درەنگ یان زوو تۆڵەی خوێنی شەھیدان دەکەنەوە.

سەرپەیڤ