نووری مالیکی: ئەمریکا بەدوای لاواز کردنی عێراق دا بوو، شەهید سولەیمانی پیلانەکانی دوژمنی تێکشکاند
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بەدوای لاواز کردنی عێراقە، وتی : شەهید سولەیمانی پیلانەکانی دوژمنی لە ناوچەکەدا تێکشکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەولەتی یاسای عێراق لە لێدوانێکدا لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: لە یەمەنەوە بگرە هەتاکووسووریا و لوبنان و عێراق حاجی قاسم ڕێبەرایەتیی پووچەڵ کردنەوەی گەڵاڵە و پیلانەکانی لە ئەستۆ گرت و یارمەتیدەری نەتەوە، بزووتنەوە و هەندێک لە لایەنەکان لەو وڵاتانە بوو تا بەرخۆدان بکەن و یەکپارچە ببن تا لە بەرانبەر گەڵاڵە و پیلانەکان بەهێز ببنەوە.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا دەوڵەتە پێشووەکانی تۆمەتبار دەکرد کە ئەوان بوونە هۆی پێکهێنانی داعش و ئەگەر ئەو قسە ڕاست بێت و ئەڵبەت ڕاستیشە دیارە ئێمە ناڵێین کە ئەوان داعشیان پێک هێنا؛ بەڵام لە بەرانبەر ئەوە بێدەنگیان ڕاگرت و پاڵپشتیان کرد و پاڵپشتی چەک و تەقەمەنی لە ئێمەشیان ڕاگرت و لایەنی عێراقییان لە بەرژەوەندی داعشی لاواز کردەوە.
لە ڕاستیدا ئەوەی کە ڕووی دا، سزادانی عێراق بوو. تا ئەو جێگایە کە ئەگەری هەبوو کە بەغدا داگیر بکەن، بەڵام ئەوەی کە ڕوونە، ئەوە داعش و تاڵەبان نەبوون کە دەسەڵاتداریان لەسەر عێراق بکردایە بەڵکوو عێراق بە تەواوەتی دەکەوتە ژێر دەستی ئەمریکا.
نووری مالیکی وتیشی کە لە کاتی هێرشی داعش، ئێمە جیهازاتێکی ناتەواومان بوو، داوای چەکمان لە ئەمریکا کرد بەڵام وەڵامی "نا" مان بیست چونکوو ئەمریکا فرۆشی چەکی مەرجدار کردبووەوە، دواتر لەگەڵ پۆڵەندا و بولغاریا ڕێککەوتننمان کرد بەڵام هەر چەکەکان درەنگ دەگەییشتە دەستمان، تا ئەوەی کە داوای چەکمان لە ئێران کرد و ئەوانیش دەستەبەجێ جێبەجێیان کرد و ئەوەش بەخشین و یارمەتیی ئێران بە تایبەتی حاجی قاسمی دەرخست.