بەیاننامەی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانی عێراق لە بارەی دۆسیەی تیرۆری شەھیدانی خۆڕاگری
ئەنجوومەنی باڵای دادڤانی عێراق لە بارەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی تیرۆری فەرماندەرانی شەھید سپەھبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران و ئەبوومەھدی موھەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بەیاننامەیەکی دەکرد .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوەم ، حەیدەر نووری بەرپرسی ناوەندی میدیایی ئەنجوومەنی باڵای دادڤانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا گوتی ، دەزگای دادڤانی عێراق قۆناغێکی پێشکەوتووی لە لێکوڵینەوە لە بارەی رووداوەکە بڕیوە و ھەموو لایەنەکانی تەواو کردووە ، چونکە بەڵگەکان بە تۆمارکردنی لێدوانی مودەعیانی شەخسی و گوێڕاگرتن بۆ شایەتی دانی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و ئەندامانی دامودەزگا ئاسایشیەکانی جێگیر لەوێ وەک شایەتحاڵ کۆکراوەتەوە .
نووری کوتیشی ، لە رۆژانی دھاتوودا شایەتی دەرچوونی بڕیاری دادڤانی گونجاو لە دژی تاوانباران و کەسانی تێوەگلاو لە رووداوی تیرۆرەکەدا دەبین .