بەیاننامەی زانایانی عێراق لە ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن
کۆمەڵێک لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی لە بەیاننامەیەک دا ڕێزیان لە ھەوڵی پاڵەوانانەی سەردار سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس گرت و جەختیان کرد لە سەر بەردەوام کرانی ڕێبازەکەیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، ٩٩ کەس لە مامۆستایانی ئایینی بە بۆنەی گەییشتنی یەکەم ساگەڕی شەھید بوونی سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەیاننامەیەکیان دەرکرد.
زانایانی عێراقی لەم بەیاننامەیاندا ڕایانگەیاند: ڕۆڵی تایبەتیی شەھید قاسم سولەیمانی لە ماوەی ساڵانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و سەرکەوتن بە سەر ئەم تاقمە تیرۆریستییەدا قەت لە بیر ناچێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا لە سەر پێویستیی داکۆکی کرانی تۆکمەوتەواو لە حەشدی شەعبی وەکو دەستەبەرکاری ئاسایشت و یەکگرتوویی عێراق و ھەروەھا ڕاپەڕێندرانی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەش پێداگری کراوە.
سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.