عێراق یەکدەنگ : ئەمریکا بۆ دەرەوە
گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی بەغدا و شەقامەکانی دەوروبەری ئەمڕۆ شایەتی خوڵقانی داستانێکی میلۆنیی لە لایەن چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی عێراق لە یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس بوون .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، چین و توێژە جیاجیاکانی عێراق بریتی لە ژن و پیاو و پیر و لاو لە کات و ساتە بەراییەکانی ئەمڕۆ لە چوار سوچی شاری بەغداوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی بەغدا کەوتنە ڕێ تا لە گەڵ شەھیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس فەرماندەرانی سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریسیتیی داعش پەیمانیان نوێ بکەنەوە .
راپۆر دەڵێن ھەموو شەقامەکانی سەر بە مەیدانی تەحریر پڕ بوو لە حەشیمەت و خەڵک پۆل پۆل بە ھەڵگرتنی لافیتە و وێنەی شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندس و خەباتکارانی دیکە و ھەڵدانی دروشم ، خوازیاری تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو شەھیدانە بوون .
خەڵکی عێراق ئەمڕۆ یەکدەنگ خوازیاری دەرکرانی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بوون و دروشمی «کلا کلا آمریکا»، «کلا، کلا اسراییل» و «کلا کلا آل سعود» یان بەرز دەکردەوە .
لەو گردبوونەوەدا ژمارێک لە کەسایەتیە سیاسی و لەشکەریەکانی عێراق لەوان فلح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وتاریان پێشکەش کرد .
لە سەر ڕێگای خۆێشاندەرانیش موکەبی راژەگەیاندن بە رێپێوانان جێگیر ببوون .