وشداری دانی نوێنەرێکی عێراق: ئەمریکا بە نیازی بە ھەمیشەیی کردنی بنکەکانیەتی لە عێراق
ئەندامی لێژنەی مافەوانیی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پیلانی ئەمریکا بۆ بە ھەمیشەیی کردنی بنکەکانی لەم وڵاتە وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەعلومە، « حسەین عوقابی» ئەندامی لێژنەی مافەوانیی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکا عێراق بۆ وەدی ھێنانی ئامانجەکانی و تۆڵەسەندنەوە بەکار دێنێ و ئەگەر ھەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە ھەمبەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق نەگیرێتە بەر، ئەو بنکانەی دەبن بە ھەمیشەیی.
«بەدر زیادی» نوێنەری ھاوپەیمانیی «سائیرون»ی عێراقیش بوونی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتەی بە داگیرکاری زانیوەو لە کردەوەی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ وەدەرنانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە گوێرەی پەسەند کراوەی پەرلەمان ڕەخنەی گرتووە.
«غەزەنفەر بەتیخ» ئەندامی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراقیش لە بارەی دووپات بوونەوەی ھێرشگەلێکی وەک ڕووداوەکەی فڕگەی بەغدا کە بووە ھۆی شەھید بوونی «سەردار قاسم سولەیمانی»و «ئەبو مەھدی موھەندیس» وشداریی داوە.