کانونی دوھەم 07, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ «دۆناڵد ترەمپ» لە لایەن دەزگای دادەڤانیی عێراقەوە

دادگەی «ڕەسافە»ی عێراق بەرپرسی پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری سەردار «سولەیمانی»و « ئەلموھەندیس» بڕیاری گزاتی بۆ «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع»،دادوەری تایبەتیی دادگەی لێکۆڵینەوەی «ڕەسافە» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دوای تۆکمەکرانی ڕە وتی ئامادەکردنی وتەی سکاڵاکارانی ڕاستەکیی ئەم دۆسیەیەو ھەروەھا تۆکمەکرانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕیاری گرتن بۆ «ترەمپ» دەرکرا.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، لێکۆڵینەوە بۆ ناس کردنی ھۆکارانی دیکەی ئەو تاوانە چ عێراقی بن و چ بیانی بەردەوامە.

سەرپەیڤ