کانونی دوھەم 08, 2021 22:11 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: لە خەباتی دژی داعش، ھیچ یارمەتییەکمان لە ھاوپەیمانیی ئەمریکا وەرنەگرتووە

سکرتێری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی جەختی کرد: عێراق لە ماوەی ساڵانی خەباتی دژی تیرۆریزم و ڕزگار کردنی شارەکانی عێراق، ھیچ کەڵکێکی لە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا وەرنەگرتووە، بەڵکو زیانێشی لێ بینی.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی حەشدی شەعبی، «تەحسین مەتەر عەوادی» ڕۆژی ھەینی لە یەکەم کۆنگرەی ساڵگەڕی شەھیدکرانی «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «حاج ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری پێشووی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق، وتی: ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان تەواوی بنکەو ھەمارەکانی تەقەمەنیی حەشدی شەعبییان کردە ئامانج.

ئەم فەرماندەری حەشدی شەعبی وتیشی: ڕژێمی ئیسرائیل بە بەرچاوی ئەمریکییەکان و ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییەوە، تاوانگەلێکی دڕندانەی دژی ئەو لاوانەی عێراق ئەنجام دا کە لە ڕەوتی خەباتی دژی تیرۆریزم بەرەڤانییان لە وڵاتی خۆیان دەکرد.

«فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش ڕایگەیاند: وەڵامی حەشدی شەعبی بە تیرۆری فەرماندەرانی شەھید، وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقە.

سەرپەیڤ