کانونی دوھەم 12, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونەوەی دووبارەی ناڕەزایی لە «زیقار»ی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بەرپاکرانی ھەمدیسانی ناڕەزامەندی لە شاری «ناسریە»ی ناوەندی پارێزگای «زیقار» لە باشووری ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، سەدان ناڕازیی عێراق ئێوارەی ڕۆزی دووشەممە لە مەیدانی «حبوبی»ی شاری «ناسریە» گرد بوونەوەو بە ھەڵدانی دروشم داوای جێبەجێ کرانی داخوازییەکانیان و لێپێچینەوە لە ھۆکارانی قەڵاچۆی خۆپیشاندەرانیان کرد.

دوابەدوای تێکھەڵچوونەکانی چەند ڕۆزی ڕابردووی خۆپیشاندەران لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشت لە «زیقاڕ» ئەندامێکی پۆلیس کوژراو دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەوی شەممەش کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی عێراق لە بەغدای پێتەخت، نەجەف و دیوانیە بۆ ھاوپشتی دەربڕین لەگەڵ خۆپیشاندەرانی«زیقاڕ» دەستیان دایە .

دوابەدوای ئەم بارگرژییە کۆمەیساریای مافی مرۆڤی عێراق داوای لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ھەتا کۆنترۆڵی دۆخی ئاسایشتیی «زیقاڕ»بکات و تەگبیرێکی خێرا بکات بۆ پێشگرتن بە خوێنڕشتن و چەسپاندنی ئاسایشت و ڕاگرتنی بشێوییەکان لەم پارێزگایەدا.

سەرپەیڤ