کانونی دوھەم 13, 2021 11:13 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی کاربە دەستانی عێراقی بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژادنی پەرلەمانی

سەرۆکانی ھەر سێ ھێزەکەی عێراق باسی ئامادە بوونی خۆیانیان کرد بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا.

مەناڵب ھەواڵیی مەیادین بە گێڕانەوە لە برێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانەوە ڕایگەیاند: سەرۆکانی ھەرسێ ھێزەکەی عێراق بە کۆمەیساریای ھەڵبژاردنیان ڕاگەیاندووە کە دەتوانن ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە مانگی ژوئەن دا بەرپا بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری ئەندامانی ھاوپەیمانیی «ھیوای کوردستان» جەختی کرد بوو کە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەبێ بەدور بێت لە ھەرچەشنە گزی و گوشارێک.

ناوبراو لەو دیدارەدا گۆڕانکارییەکانی سیاسیی وڵات و دۆسیەی ھەڵبژاردنی تاوتوێ کرد بوو. جەختی لەوەش کرد بووەوە کە ساغ بوونی ھەڵبژاردن و جێگاو شوێنی لەگرێوی تەگبیری ئاسایشتی و لۆجیستیکیی لەبارە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ھاوکاری بۆ گەییشتن بە ڕێکاری یەکجاریی لە مەڕ کێشەی نێوان ھەرێم و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بە پشتبەستن بە یاسای بنەڕەتی پێی داگرتبوو.

سەرپەیڤ