کانونی دوھەم 14, 2021 21:17 Asia/Tehran
  • لەقاودانی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕۆڵی عەرەبستان و ئیسرائیل لە توندوتیژییەکانی عێراق

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق پەردەی لە ڕووی بارەبووی عەرەبستان و ڕژێمی زایونی بۆ خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی یەکساڵی ئەم دواییە ناسراو بە «خۆپیشاندانی ئۆکتۆبەر»ی عێراق ھەڵگرت.

«عەبدولئەمیر تەعیانۆلدوبەی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وتی: ڕێکخراوەی ھەواڵگریی پارێزگای زیقاری عێراق دان پیادانانی گیراوەکانی ناڕەزامەندییەکانی ئۆکتۆبەر لە بارەی ھاتنی پارە لە عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات و ڕژێمی زایونییەوە بۆ عێراق لە ڕێگای ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنباری عێراقەوە تۆمار کردووە.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دامەزراوە ئاسایشتییەکانی دیکەش ھێندێک دان پیادانانی دیکەیان لە بارەی ھاتنی پارە لە ڕێگای وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارس بۆ داکۆکی لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر تۆمار کردووە.

«عەبباس عەرداوی» کارناسی ھەڵکەوتەی کاروباری سیاسیی عێراقیش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بە ھێی کۆمەڵێک کەسی عێراقی و بڕێک دەست و پێوەندی سەعودییەوە، تاقمە توندئاژۆکانی خۆی بۆ توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە لە باشورو ناوەڕاستی عێراق ھان داوە.

سەرپەیڤ