کانونی دوھەم 19, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ھاوپەیمانیی فەتح و ڕەوتی سەدری عێراق لەگەڵ دواخرانی ھەڵبژاردن

ھاوپەیمانیی فەتح و ڕەوتی سەدری عێراق دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ پێشنیاری کومەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکان لەمەڕ دواخستنی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ھەواڵدەریی فارس، ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەک خستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیان بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان زانیوەو جەختی لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی دا کردووەتەوە.

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراقیش لە بابەتێکدا لە توییتێر ھیواداری دەربڕی کە، پێشنیارەکەی کومەیساریای ھەڵبژاردن پێشنیارێکی بە تەواوی پرۆفشناڵ و بەدوور لە دەستوەردانی سیاسی و حیزبی و بە مەبەستی تۆکمەکرانی میکانیزمی بەڕێوەبردنی گونجاوی ھەڵبژاردن بێت.

کومەیساریای باڵای ھەڵبژاردنی عێراق وەک دامەزراوەی چاودێری ھەڵبژاردن، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ١٧ی ژانویە پێشنیاری بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتوو وەک ڕۆژی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت.

سەرپەیڤ