سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی سەربازی و ئاسایشتیی عێراقی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھێرشە تیرۆریستیانەی کە ڕۆژی پێنج شەممە کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی کردە ئامانج، دەستی دایە گۆڕانکاری لە پۆستە ئاسایشتی و سەربازییەکان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق ، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یەکەم ھەنگاودا بۆ گۆڕینی بەرپرسانی ئاسایشتی و سەربازیی حکومەتەکەی، بەڕێوبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسێکی تری هەواڵگری لە کارەکانیان وەلانا و چەندین فەرماندە و بەرپرسی سەربازی و ئاسایشتیشی گواستەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە دوابەدوای ھێزشە تیرۆریستییەکانی بەغدا پێتەخت،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسایشتی و سەربازیی بەغدا ئەنجام دا و بەرپرسانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشت و هەواڵگریی ناوچەی تەقینەوەکانی گۆڕی .
لە ئەنجامی ئەو بڕیارانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، «عەبدلکەریم عەبد فازڵ» ناسراو بە «ئەبوعەلی بەسڕی» بەڕێوبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و «جەعفەر بەتات» فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.
بڕیارێکی تری «مستەفا کازمی» لەکارلادانی «عامر سەدام» بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و دانانی «ئەحمەد ئەبوڕەغیف» لە باتی ناوبراو بوو.
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا «قەیس محەمەداوی» فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گواسترایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و «ئەحمەد سەلیم» کرا بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا.
یەکێکی تر لەو کاربەدەستانەی کە لە پڵاشەی بڕیارەکانی «مستەفا کازمی»ی بەرکەوت «باسم مەجید» بەڕێوبەری هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بوو کە لە پۆستەکەی لادرا.
ڕاپۆرتەکان لە عێراقەوە دەربڕی ئەوەن کە زۆرێک لە کۆتلە سیاسیەکان لەو گۆڕانکارییانە ناڕازین و بە جێگای گومانی دەزانن.