کانونی دوھەم 23, 2021 10:21 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی بەغدا چوار موشەکی تێگیرا

چوار موشه‌ک ئاراسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کران‌ و بەر لەوەی بکەونە زەوی، سیستمى به‌رگرى دژه‌ موشه‌کی سه‌رجه‌میانى تێکشکاند.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى عێراقى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تى بەغدا کراون، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى بکه‌ونه‌ سه‌ر زه‌وى، سیستەمی بەرگریی  له‌ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌ سه‌رجه‌میانى تێکشکاندوه‌.

میدیاى عێراقى ئه‌وه‌ى باسکردوه‌، له‌دواى ده‌ستبه‌کاربونى جۆ باید وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئەوە یەکەم هێرشی موشەکییە بکرێتەسەر هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

 ئه‌م په‌لاماره‌ موشه‌کیه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌که‌ى پێنجشەممەى ڕابردوى شارى به‌غدا که‌ دوو خۆکوژ لەگۆڕەپانی تەیەران لەناوەڕاستی ئه‌وشاره‌ خۆیان تەقاندەوەو بەهۆیەوە 32 کەس کوژران‌و 110 کەسی دیکەش برینداربون.

سەرپەیڤ