ھێرشی سەر کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
کانونی دوھەم 27, 2021 12:33 Asia/Tehran
میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکیان کرد لە سامەڕەی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبیە، کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی شەوی چوارشەممە لە کاتی پەڕینەوە لە جاددەیەکی سامەڕەی ھەڵکەوتوو لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ھەڵمەتی کرایەسەر.
ئەم کەناڵەی عێراق وردیات و چۆنیەتی ھەڵمەتەکەی سەر ئەو کاروانەی ئەمریکای ڕوون نەکردووەتەوە.
کەناڵی تەلەگرامی «سابرین نیوز»یش ھەواڵی ھێرشی سەر کاروانی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە سامەڕەی عێراقی پشتڕاست کردووەتەوە.