کانونی دوھەم 27, 2021 19:57 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پیلانی تیرۆریستانی عێراقیان بۆ ھێرش کردنە سەر ڕۆژھەڵاتی عێراق بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی سابرین نیوز، ھێزەکانی تیپی یەکی حەشدی شەعبی شەوی چوارشەممە پیلانی دەستە تیرۆریستەکانی دەعشیان بۆ ھێرش کردنە سەر ناوچەی «نەفت خانە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالەی عێراق لە تەنیشتی سنووری ئێران پوچەڵ کردەوە.

ناوچەی ھەرێمی نەوتیی «نەفت خانە» داگری ئەو بیرەنەوتە ناودارانەیە کە لە نزیکی سنووری نێوان ئێران و عێراق و لە گردوپەڕی شاری خانەقین لە ١١٠ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە ھەڵکەوتوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ