کانونی دوھەم 27, 2021 21:37 Asia/Tehran
  • داخوازیی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ چاودێریی بەسەر ھەڵبژاردە دا

وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا باسی ناردرانی یەکەم نامەی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەڕ چاودێری کردن بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «مارتین ھود» سەرۆکی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپاو «جان بێڕنارد»ی یاریدەری لە بەغدا دیداری کردو لە بارەی خۆش کردنی بەستێنی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتووێژی کردو ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق لە ئاراستەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردن ھەنگاو ھەڵدەگرێ کە یەکێک لە سەرەکی ترین ئامانجەکانی بەرنانەی ئەم دەوڵەتە دێتە ئەژمار.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر ئامادە بوونی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجام دانی تەواوی ئەرکەکانی و دابین کردنی بەستێنێکی ھێمن بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی تەندروست و ڕێکمەند بە پێی پێوەرە نێونەتەوەییەکان پێی داگرت.

لەم دیدارەدا سەبارەت بە ھەوڵەکانی وەزارتی دەرەوەی عێراقیش لە بارەی پەیوەندی گرتن بە ڕێکخراوە جیھانییەکان و ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و داکۆکیی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕەوتی ھەڵبژاردن و بانگھێشتنی چاودێرانی  نێونەتەوەیی بۆ چاودێری کردن بەسەر ھەڵبژاردن باس و وتووێژ کرا. 

ھەر لەدیدارەکەدا  «مارتین ھود» سەرۆکی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپاش لە سەر داکۆکیی یەکێتییەکە لە ھەڵبژاردنی عێراق لە ڕوانگەی جۆربە جۆرەوە پێی داگرت و وتی: کۆڕی شەش کەسەی چاودێری بەسەر ھەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا سیھەمی ئەم مانگە لە برۆکسێلەوە بۆ ئەنجام دانی ئەرکێکی دوو حەوتەیی بەرەو عێراق وەڕێ دەکەون.

سەرپەیڤ