کانونی دوھەم 29, 2021 22:39 Asia/Tehran
  • وشداری دانی بزوتنەوەی «نوجەبا»ی عێراق سەبارەت بە جم و جوڵەکانی داعش لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە

بزوتنەوەی «نوجەبا»ی عێراق وشداری دا، بەندیخانەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بووەتە ژووری ئۆپراسیۆنی تاقمی تیرۆریستیی داعش.

«ھاشم موسەوی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «نوجەبا»ی عێراق  ڕایگەیاند: بەڵگەی حاشا ھەڵنەگرمان لە بەردەست دایە کە ئەوە دەسەلمێنن کە بەندیخانەکانی دەوڵەتی عێراق بووەنەتە ژووری ئۆپراسیۆن و بنکەی   تیرۆریستانی داعش و لەوێوە بەرنامە بۆ ئەنجام دانی ھێرشی دڕندەکارانە دادەڕێژن.

موسەوی وتیشی: دەستە تیرۆریستییەکان لە نێو بەندیخانەکانی دەوڵەتی عێراق، داڕشتێکی تازەیان بۆ تیرۆریزم داناوەو مێشکی زیندانییەکان دەشۆنەوە.

ھەروەھا فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق داوای لە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کردووە کە، بڕیاری ئیعدامی تیرۆریستان لە بەندیخانەکانی عێراق پەسەند کات.

«فزڵ فەتلاوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە فراکسیۆنی سادیقون ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە فەرماندەرانی قاعیدە و پاشان فەرماندەرانی تاقمی تەکفیریی داعش لە بەندیخانەکانی عێراق دا پاڵیان داوەتەوەو خەریکی پشوودانن.

سەرپەیڤ