شوبات 01, 2021 13:58 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی  دەستی داعش لە باکووری عێراق

فەرماندەریی پۆلیسی نەینەوا ، باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی تاقمێک لە قوربانیانی دەستی گروی تیرۆریستیی داعش دەکات .

 فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە 400 تەرمی لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی دا ڕایگەیاند: گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە 400 تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایە.

گوتیشی: ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە گەورەیە لە ناو گوندی حەمیدات لە ناوچەی تەلەعفەر، لە ڕۆژاوای نەینەوا دۆزرایەوە و دووهەمین گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراو لە چەند مانگی دواییە.

سەرپەیڤ