شوبات 01, 2021 22:14 Asia/Tehran
  • دەسپێکی قوناغی یەکەمی ھەڵمەتی «اسود الجزیره» لە سێ پارێزگەی عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان رایانگەیاند ، یەکەم قوناغی ھەڵمەتی ناسراو بە «اسود الجزیره» لە سێ پارێزگەی عێراق دەسپێبووە .

بە پێی راپۆرتی بەغداد ئەلیەوم ، یەکەم قۆناغی ھەڵمەتی ناسراو بە «اسود الجزیره» لە سێ پارێزگەی عێراق لە ئەمڕۆ دوشەممەوە دەسپێبووە . سەرچاوە ئاسایشیەکان رایانگەیاند ئەو ھەڵمەتە لە 9 تەوەرەوە لە دژی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبێت . 

کاربەدەستە ئاسایشیەکانی عێراق جەختیان کردەوە ، ھەڵمەتی «اسود الجزیره» ھەرسێ پارێزگەی سەلاحەدین و نەینەوا و دیالە دەگرێتەوە . ھەروەھا گوتراوە ئەم ھەڵمەتە بە پشتیوانیی ھێزی ئاسمانی عێراق ئەنجام دەبێت . 

سەرپەیڤ