شوبات 02, 2021 22:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق سبەینێ چوارشەممە وێڕای بەسەر کردنەوەی تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی دەکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە تاران دەبێتە میوانداری «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق.

سەردانەکەی «فۆئاد حسەین» ڕۆژێک دوای گەشتەکەی «جنین پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە تاران ئەنجام دەگرێت.

نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە سەردانێکی دوو رۆژەی تارانی کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کاروباری ناوچەکە لە چوارچێوەی ھەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ پشتگری لە پاوەجێیی عێراق ڕاوێژی کرد.

سەرپەیڤ