شوبات 04, 2021 11:00 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی دادگەرانەو ساغ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی ساغ و دادگەرانە لەم وڵاتەدا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وتی: لە کاتێکدا دەستەڵاتی بە دەستەوە گرتووە کە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی تازەی پێ سپێردراوەو دیارە ئەوەش بۆی گرینگە بەرپا کردنی ھەڵبژاردنێکی ساغ و ڕێکمەندە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: قەیرانە سیاسییەکان لە دنیادا ھەر ھەمووی لەو گرفتانەوە سەرچاوە دەگرن کە ھاوپەیوەندن بە ھەڵبژاردنەوە، ھەر بۆیە ھەمووان دەبێ بۆ سەرکەوتوو بوونی ھەڵبژاردن ھاریکاری بکەن.

کازمی جەختی لەوەش کردەوە کە، ڕەوشتی سیاسی نابێ شوێن لە سەر دۆخی ئاسایشتی دابنێت و ڕێکخراوە ئاسایشتییەکان دەبێ سەربەخۆ بن ھەتا نەکەونە ژێر گوشارەوەو دەبێ وڵاتێکی سەرکەوتوو پێک بھێنین کە بتوانێ ڕۆڵەکانی عێراق بپارێزێت.

ناوبراو داوای داکۆکی لە دامەزراوە ئاسایشتییەکانی کردو وتیشی: ئەوانە پێویستیان بە لایەنگری و پشتیوانییە، شەڕ بڕستی لێ بڕیوین ھۆی سەرەکیی قەیرانی ئابووریش ھەر ئەم شەڕە بووە.

سەرپەیڤ