ڕەییسی:شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندیس ھی تەواوی ئوممەتی ئیسلامین
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوونی لە شوێنی شەھیدکرانی «حاج قاسم سولەیمانی» و « ئەبو مەھدی موھەندیس» پێی داگرت کە ئەم دوو شەھیدە مەزنە نەک ھی ئێران و یان عێراق بەڵکو ھی ئوممەتی ئیسلامی و تەواوی مرۆڤایەتین.
بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا، سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، شەوی سێ شەممە لە ڕی و ڕەسمی یادمانی شەھیدان «حاج قاسم سولەیمانی» و « ئەبو مەھدی موھەندیس» بەشداری کردو دوای دادانی فاتێحل وتارێکی پێشکەش کرد.
بەڕێزی لە لێدوانێکدا کە ژمارەیەک لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی عێراق لە قوربانگەس سەردانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» ڕاستەوخۆ بڵاویان کردەوە ڕایگەیاند: شەھیدکرانی «حاج قاسم سولەیمانی» و « ئەبو مەھدی موھەندیس» بێ وەڵام نامێنێتەوە.
سەرۆکی دەزگای دادڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا سڵاوی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێرانی بە دەوڵەت و گەل و کاربەدەستان و مەرجەعە بەڕێزەکان و تەواوی میدیاکارانی عێراق گەیاند.
بەڕێزی ڕوو لە ئەمریکییەکان ڕایگەیاند: ئێوەی ئەمریکییەکان و دوژمنانی ئیسلام دڵنیا دەکەمەوە کە شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»وشەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس لە ئێستادا لە چاو سەردەمی ژیانیان مەترسی دارترن.