شوبات 09, 2021 07:00 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٥ تیرۆریستی داعشی لە باکووری عێراق

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی ١٥ تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی «مەعلومە»، ڕێکخراوەی ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دتا ڕایگەیاند: بە پەیگەڕ کرانی تیرۆریستانی داعش لە لایەن ڕێکخراوەی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی نێوخۆی عێراق بۆ لەنێو بردنی سەرچاوەکانی تیرۆریستان و بەرماوەکانیان، ھێزەکانی ھەواڵگریی و دژە تیرۆری نەینەوا توانییان ١٥ داعشی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارێزگایە قۆڵبەست کەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تیرۆریستانە بە گوێرەی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر بە ناوو ناتۆری جۆربە جۆرەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە نێو داعش لە بەر پەیگەڕدا بوون . ئەمانە لە بەشەکانی دیجلە، دیوانی ئەلجوند، ئوردوگا گشتییەکان، لەشکرەکانی فورقان و ئەلبیلاوی، پۆلیسی غەیری ئیسلامی، گوردانە خۆکوژەکان و یەکەکانی ئەندازیاریی سەربازیی چالاکییان نواندووە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

سەرپەیڤ