شوبات 14, 2021 01:27 Asia/Tehran
  • ھادی عامریی : تورکیا بە نیازی ھێرش بۆسەر شنگاڵە

ھادی عامریی سەرۆکی ھەوپەیمانیی فەتحی عێراق باسی زانیاریی خۆی گوتەنی پشتڕاستکراوە دەکات لە مەڕ نیازی ئەرتەشی تورکیا بۆ پەلامار بۆسەر چیای شنگاڵ لە پارێزگەی نەینەوای باکووری رۆژاوای عێراق .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھادی عامریی سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا گوتی : زانیاری ھەواڵگریی پشتڕاستکراوە نیشان ئەدات ئەرتەشی تورکیا بە نیازی ھێرش بۆسەر چیای شنگاڵە و حکومەتی تورکیا دەبێ دەست لەم کارە دژبەرانە ھەڵگرێ چونکە نەک ھەر خزمەت بە بەرژەوەندیی دوو وڵات ناکات بەڵکوو کارتێکەریی زۆر دادەنێ لەسەر پێوەندیی نێودەوڵەتیی . 

گوتیشی : چاوەڕوانیمان ھەبوو حکومەتی تورکیا بە تەواوەتیی لە خاکی عێراق چ ناوچەی بەعشیقە یان ھێڵی سنووریی کە ئەم دواییانە داگیری کردووە ، بکشێتەوە ، نەک ئەوەی کە داگیرکاریی زیاتر بکات . 

ئەلعامری لە حکومەتی عێراقی ویست ھەر ھەنگاوێکی پێویست بۆ رێگرتن لە ھەرچەشنە دەستدێژریی بۆسەر خاکی عێراق بگرێتە بەر . 

سەرپەیڤ