شوبات 15, 2021 17:52 Asia/Tehran
  • وشداریدانی عێراق بە تورکیا لە بارەی پەلاماری سەر شنگال

وتەبێژی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق وێڕای وشداریدان بە تورکیا لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵمەت لە ناوچەی شنگال گوتی ، بەغدا ھەر کارێکی پێویست لە کاتی دەستدرێژی پان پەلاماری دەرەکی ئەنجام ئەدات .

ژەنەڕاڵ تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەھد ی عێراق گوتی ، ھەموو یەکینە سەربازیەکان لە شنگال جێگیرن ، رەوشەکە لە کۆنتڕۆڵدایە و ھیچ جوڵەیەکی چەکداریی لە ناوچەکەدا نیە . 

خەفاجی جەختی کردەوە ، رێگای دەستدێرژیی و پەلامار بۆسەر خاکی عێراق نادەین و بێتوو شنگال بکەوێتە بەر ھەر پەلامارێک ، ھەرکارێکی پێوست بێت دەیکەین . 

خەفاجی گوتیشی : ھاریکاری نێوان ھێزە ئاسایشیەکانی ناوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ بەرنگاربوونەوەی ھەر پەلامارێکی دەرەکی و نێوخۆیی ھەیە و ھیچ رێککەوتنێکی ژێر بە ژێر و نھێنی لە نێوان عێراق و تورکیا بوونی نیە و بۆ پاسەوانی لە وڵات ھەوڵ ئەدەین . 

سەرپەیڤ