سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەست بە ھێرشەکانی سەر ھەولێر لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک دێنێ
سەرچاوەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازی پێک ھێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە بۆ دۆزینەوەی ھۆکارانی پشت پەردەی ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق، «مسته‌فا کازمی» فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە بە نیازی پێک‌ھێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یە سەبارەت بە هێرشه موشه‌کیه‌کانی شه‌وی سێ شەممەی شاری هه‌ولێر.
وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە ئامانجی سەرۆک وەزیرانی عێراق لاە پێک‌ھێنانی ئەم لێژنەیە ئاشکرا کردنی دەستە شاراوەکانی پشت پەردەی ھێرشی موشەکیانەی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانە.
جێگای ئاماژەیە «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگە‌یاندووە، له‌گه‌ڵ «مسته‌فا کازمی»سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیدایه بۆ هه‌ماهه‌نگی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی سەر شاری هه‌ولێر.
سه‌عات ٩ و ٣٠ خوله‌کی شه‌وی دووشه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان و ده‌وروبه‌ری کران کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی ھەولێر،شارۆچکەی نازسیتی، گەڕەکەکانی بەختیاری، وەزیران و مەیدانی ئاژەڵان، گردوپەڕی کۆنسولخانەکانی ئەمریکاو چین لە ھەولێر ئەو شوێنانەن کە موشەکەکانیان تێ گیراوە.