شوبات 16, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • وشداری دانی نوێنەرانی عێراقی لە بارەی دەستوەردانی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیان

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەستوەردانی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە وشدارییان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ میدیاکانی ئەم وڵاتە وشدارییان دا، ئەمریکا بەنیازە ھەتا لە ڕێگای بەشداری لە چالاکیی تەکنیکی و چاودێری کردن، دەست لە دۆسیەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وەر بدات.

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕاشیانگەیاند، دەستوەردانی بیانی لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەم ھەڵبژاردنە تەندروستیی پێویستی نەبێت.

لە تەنیشتی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق، لێکۆڵەرانی عێراقیش لە بارەی دەستوەردانی ئەمریکا لە سای مۆڵ درانی لەشکریەکانی لە عێراق وشدارییان داوەو ڕایانگەیاندووە کە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق شوێنێکی نەرێنی لە سەر دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دادەنێت.

سەرپەیڤ