جەختی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر ھەوڵی دەوڵەت بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕووداوە تیرۆریستییەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی ھێرشی موشەکیانەی سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر ڕایگەیاند: دەوڵەت ھەموو تەگبیرێکی پێویستی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕووداوە تیرۆریستییەکان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی «میدێڵ ئیست نیوز»، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ھێرشی موشەکیانەی سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێری ئیدانەکردو پێی داگرت: دەوڵەتی بەغدا سوورە لە سەر بەردەوام کرانی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستیەکان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە بارەی ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر لە لایەن ئەو لێژنە ھاوبەشەی کە لە لایەن دامەزراوە ئاسایشتییەکانی دەوڵەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان پێک ھاتووە، ھەروا بەردەوامە.
شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە چەندین موشەک لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێرو ناوچەکانی گردوپەڕی کەوت کە لە ئەنجام دا بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، تاقمی «سەرایا ئەولیای دەم» بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی ھەولێری گرتووەتە ئەستۆ.