شوبات 26, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بشێوییەکان لە زیقاڕی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بەردەوامیی بشێوییەکان لە پارێزگای زیقاڕی باشووری ئەم وڵاتەو بریندار بوونی دەیان کەسیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی سومریە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، بازنەی ناڕەزامەخندییەکان لە زیقاڕ لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو بەربڵاوتر بووەو گەییشتووەتە پردی«زەیتون»یش کە لەو پردە ھەرەگرینگانەی شاری ناسرییەیە.

ئەم سەرچاوانە باسی پێکدادانی نێوان ناڕەزایان و ھێزەکانی ئاسایشتیان کردووە لە زیقاڕو وتوویانە، لە ڕەوتی ئەم تێکھەڵچوونانەدا ٦٢ کەس لە خەڵک و ھێزەکانی ئاسایشت بریندار بوونە.

ھاوکات «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامی داخوازیی ناڕازییان لە بارەی لەکارکشانەوەی پارێزگاری زیقاڕ لە بڕیارێکدا «سەیف حەجیمی»ی وەک پارێزگاری ئەم پارێزگایەو «مستەفا حومامی»شی وەک یاریدەری یەکەمی پارێزگار دیاری کرد.

 

سەرپەیڤ