شوبات 26, 2021 18:26 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی نوێنەرێکی عێراق لە شاردرانەوەی دەرەنجامی لێکۆڵینەوە لە تیرۆری فەرماندەرانی شەھید لە لایەن دەوڵەتەوە

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تیرۆری فەرماندەرانی شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی»و« ئەبومەھدی موھەندیس» دەشارێتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ئەلمەعلومە»، «عەبدولئەمیر ئالدەبی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە سەر پشکی «سادیقون» وتیشی: وردیاتی تیرۆری فەرماندەرانی شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی»و« ئەبومەھدی موھەندیس» ھەروا ناڕوونە.
وتیشی: وا دیارە  ئاشکرا کردنی ھۆکارانی تاوانی تیرۆری ئەم فەرماندەرە شەھیدانە بە قازانجی دەوڵەتی عێراق نییە.
جێگای ئاماژەیە ، پێشتریش «فزڵ فەتلاوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە فراکسیۆنی «فەتح»یش وتبووی بێ دەنگەلێکردنی سەرکردەکانی عێراق لە ھەمبەر تیرۆری فەرماندەرە شەھیدەکان جێگای سەرسوڕمانە.

سەرپەیڤ