ئادار 02, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی «نوری مالکی» بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕایگەیاند: ئامادەیە بەرپرسایەتیی ئوەنجومەنی وەزیران بە ئەستۆ بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە نینانیوز، «نوری مالیکی» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی ئەمخی کە ئایا ئەمریکییەکان حەزبە سەرۆکایەتیی ئەم بەسەر ئەنجومەنی وەزیراندا دەکەن یان نا، وتی: ئاگای لەوە نییە، بەڵام لە سەردەمی دەستەڵاتی دا ھەموو حەوتەیەک پەیوەندیی بە «جۆ بایدێن»ەوە دەکرد کە ئەو کاتە جێگری «باراک ئوباما» بوو.

نوری مالیکی وتیشی: من ئەو سەردەمەی کە سەرۆک وەزیران بووم، «بایدێن» جێگری ئوباما بوو و بەرپرسایەتیی کاروباری عێراقی خرابووە ئەستۆ، تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندیی نێوانمان ببوو بە ھەمیشەیی و ھەموو حەوتەیەک دووجار پەیوەندیمان بە یەکترەوە دەکرد.

نوری مالیکی وتیشی: بەرپرسایەتیی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەلێک قورسە، بەڵام ئەگەر جەماوەری عێراق و ھاوبەش و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەم پۆستە ھەڵمبژێرن، ھەمیسان قەبووڵی دەکەم.

وتیشی: دەوڵەتی عێراق پێویستی بە کەسایەتییەکی بەھێز و بوێرە کە بتوانێ بەرەوڕووی گرفتەکانی بەردەم بێتەوەو فراکسیۆنێکی پەرلەمانیی ھێزمەندیش پشتی بگرێت.

سەرپەیڤ