ئادار 04, 2021 06:44 Asia/Tehran
  • کازمی: خەریکی ڕێککەوتنین لە مەڕ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بە گوێرەی ئەوبەرایەتییەکانی خەریکی وتووێژە لە بارەی خشتەی دیاریکردنی کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی  فەرمیی عێراق، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی موشەکیانەی سەر بەشی ئەمریکیی بنکەی «عەینۆلئەسەد» لە ڕۆژئاوای عێراق وتی: بەرپرسایەتیی نیشتیمانی وئاکاریی ئێمە لە ھەمبەر جەماوەری عێراق وا ھەڵدەگرێت کە ماوە بە لۆژیک چەک نەدەین و عێراق دەبێ تێکھەڵچوونە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لە کۆڵی خۆی بکاتەوەو بە گوێرەی ئەوبەرایەتییە بە تەواوی عێراقییەکان بجوڵێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە تەواوی تاقم و کۆتلە سیاسیەکان کرد کە بۆ داکۆکی لە ھەنگاوەکانی دەوڵەت ھەڵوێستی خۆیان ڕوون و ئاشکرا ڕابگەیەنن.

کازمی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەو تاقمانەی وا ھێزشەکان ئەنجام دەدەن پەیوەندییەکی ڕاستەقینەو مافەوانییان لەگەڵ عێراق دا نییەو دام و دەزگا ئاسایشتییەکانیش بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو تاقمانەدا لەژێر ھەر ناووناتۆرێکیش دا بن فەرمانێکی ڕوونیان پێ دراوەو ئەرکەکانیان دیاری کراوە.

 

سەرپەیڤ