ئادار 04, 2021 21:26 Asia/Tehran
  • عێراق ھێزو کەرەستەی سەربازیی نوێ ڕەوانەی «زیقاڕ» دەکات

دەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەوداری ئاسایشتیی لە «زیقاڕ»دا توندتر کردەوەو کەرەستەوتفلقی سەریازیی تازەی ڕەوانەی ئەم پارێزگا ئاڵۆزە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پارێزگای «زیقاڕ» کە ناوەندەکەی شاری «ناسریە»یە لەو مەکۆ سەرەکی و گشتیانەی شڵەژان و ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی ساڵی ٢٠١٩ ناسراو بە «شۆڕشی مەزن»ە و ھەر لە بەر ئەمەش عێراقییەکان وەک پێتەختی ناڕەزامەندیی کۆمەڵایەتیی عێراق ناوی دەبەن.

سەرچاوە میدیاییەکانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە دەوڵەت و سوپای ئەم وڵاتە ئەمڕۆ لە نوێ ترین ھەنگاودا ھێزو کەرەستەوتفاقی تازەی سەربازییان لە پارێزگای باکووریی «نەینەوا» بە ناوەندایەتیی موسڵ ڕەوانەی «زیقاڕ» کردووە. ئەم ھێزو کەرەستانەش لە کاتێکدا بۆ دابین کردنی ئاسایشتی پارێزگای «زیقاڕ» جێگۆڕکێیان پێ دەکرێت کە «پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بڕیارە سبەینێ ھەینی لە گەشتێکی چوار ڕۆژەدا سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بکات.

بە پێی ئەو بەرنامەیەی بۆی داڕێژراوە پارێزگای «زیقاڕ»و شاری«ناسریە»ی ناوەندی لەو ئامانجە سەرەکیانەی گەشنەکەی «پاپا فرانسیس» دەبن.

«پاپا فرانسیس» بڕیارە شەممەی داھاتوو شاری کەونارایی «ئوور» واتە شوێنی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیبراھیمی نەبی(ع) لە ناسریە بەسەر کاتەوە.

 

سەرپەیڤ