ئادار 04, 2021 23:35 Asia/Tehran
  • جەختی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: بەرواری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گۆڕانی بۆ نیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی عێراقیی «واع»، «حسەین ئەلھینداوی» ڕاوێژکاری «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئەو دەنگوباسەی وا لە بارەی گۆڕردانی کاتی ھەڵبژاردن بڵاو دەبێتەوە ڕاسا نین و ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەھەمی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.

ئەلھینداوی پێی داگرت: کومەیساریای ھەڵبژاردن بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناونووسی کردنی ھاوپەیمانە سیاسییەکان ھەتا ٢١ی مایی داھاتوو، ڕاپەڕاندنی بەرنامەکانی ھەڵبژاردنی خۆی دەست پێ کردووە.

دەوڵەتی عێراق ١٩ی ژانویە بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەو بە ئامادە بوونی ئەندامانی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن، ڕۆژی دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتووی وەکو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.

سەرپەیڤ