ئادار 07, 2021 18:14 Asia/Tehran
  • گه‌وره‌ترین پلانى تیرۆریستى لە به‌غدا پوچه‌ڵکرایه‌وه‌

فه‌رمانده‌ى هێزه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌به‌غدا ئاشکرایکرد، به‌پشتبه‌ستن به‌کۆمه‌ڵێک زانیارى هه‌واڵگرى توانیان به‌غداى پایته‌خت له‌گه‌وره‌ترین پلانى تیرۆرستى بپارێزن و پلانه‌که‌ پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه‌.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانى به‌غدا  به‌ میدیا عێراقیه‌کانى ڕاگه‌یاندوه‌، به‌ زانیارى دروست و پشتڕاستکراوى هه‌واڵگرى توانیویانه‌ گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى بۆ به‌ ئامانج گرتنى به‌غداى پایته‌خت پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، توانیویانه‌ له‌ تارمیه‌ له‌ کرده‌وه‌یه‌کى ئه‌منى و سه‌ربازیدا به‌شێک له‌و تیرۆرستانه‌ى که‌ پلانى ئه‌و کاره‌یان دانابوو بکوژن و به‌شێکى تریان ده‌ستگیربکه‌ن.

له‌ مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ له‌ دوو کرده‌وه‌ى تیرۆرستیدا له‌ باب شێخ و ساحه‌ى ته‌یرانى به‌غدا ده‌یان هاووڵاتى عێراقى کوژران و برینداربوون .

سەرپەیڤ