ئادار 09, 2021 02:30 Asia/Tehran
  • ئاگرکەونتەوە لە بازاڕێکی بەغدا

بازاڕێکی ناوچەی «شورجە» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق ڕۆزی دووشەممە ئاگری تێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەم ئاگر کەوتنەوەیە زیانی دراڤیی قورسی لێ کەوتووەتەوە.

ئەو گرتەو وێنەگەلەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاو بوونەتەوە، وا دەردەخات کە، ئاگر کەوتنەوەو بارستایی زیانەکە گەلێک بەربڵاو بووە.

ھێشتا وردیاتی ئەم کارەساتەو بە تایبەت ڕادەی قوربانییە شیمانەییەکانی بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ