ئادار 09, 2021 22:02 Asia/Tehran
  • گیرانی قەسابەکەی داعش لە «تەلەعفەر»ی عێراق

فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق باسی گیرانی سەرکردەیەکی دیاری تیرۆریستانی داعش ناودار بە «قەساب»ی کرد لە ناوچەی «تەلەعفەر».

بە پێی ڕاپۆرتی فۆرات نیوز، فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە درێژەی ڕاوەدونانی تیرۆریستانی داعش و شانەنوستووەکانیان، ھێزەکانی ئاسایشت بە ھاواھەنگیی بەشی ھەواڵگریی سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم تیرۆریسیتە داعشییەیان قۆڵبەست کردووە.

بە پێی بەیاننامەکەی فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئەم تیرۆریستە خەڵکی ناحیەی«عەیازیە»ی نەینەوایە کە لە چولارچێوەی خۆیان وتەنی ویلایەتی ئەلجەزیرەی داعش دا چالاکیی نواندووە.

سەرپەیڤ