ھەوڵی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی کەمپی «ئەلھەول»ی سووریا بەرەو عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393887-ھەوڵی_ئەمریکا_بۆ_گواستنەوەی_تیرۆریستانی_کەمپی_ئەلھەول_ی_سووریا_بەرەو_عێراق
نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق باسی ھەوڵی ئەمریکای کرد بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی «ئەلھەول»ی سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • ھەوڵی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی کەمپی «ئەلھەول»ی سووریا بەرەو عێراق

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق باسی ھەوڵی ئەمریکای کرد بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی «ئەلھەول»ی سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «موحەممەد کەریم» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا بەنیازە تیرۆریستانی دانیشتووی کەمپی «ئەلھەول»ی سووریا بەم بیاوەی کە گوایە ئاوارەن، بگوازێتەوە بۆ عێراق.

«موحەممەد کەریم» بە دەربڕینی ئەمەی کە تیرۆریستانی کەمپی «ئەلھەول» بۆ ھێرشە دڕندانەکانی لە عێراق و سووریا بەکار ھێنراون، وتیشی: ئەمریکا بە نیازە بەم تیرۆریستانە ھەڕەشە لە تەواوی جیھان بکات.

کەمپی «ئەلھەول» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری سووریادایە و گەورەترین کەمپی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا دێتە ئەژمار.