ئادار 11, 2021 21:08 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمبا لە «دیوانیە»ی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی بۆمبایەکی تەنیشت جاددەیی و کوژران و بریندار بوونی سێ کەسیان کرد لە «دیوانیە»ی باشووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات نیوز، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆزی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم بۆمبایە لەشکرییەک کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، ئەم تەقینەوەیە کاتێک ڕووی دا کە ھێزەکانی پوچەڵ کەرەوەی تەقەمەنی خەریکی پوچەڵ کردنەوەی بوون.

ھەر لەم کاتەدا ھێزەکانی عێراقی لە ھەڵمەتێکدا ژمارەیەک لە بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە چیاکانی «قەرەچوغ» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری ئەم وڵاتەیان تەفروتونا کرد.

بە پێی ئاگاداری نامەیەکی بنکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق، لەم ھەڵکەنەدا دەیان بنکەی داعش لەنێو بران و تەواوی تیرۆریستانی نیشتەجێی ئەو بنکانەش ھاتنە کوشتن.

سەرپەیڤ