پیلانی ئیمارات بۆ ئەنجام دانی تیرۆرو ئاژاوەنانەوە لە کەربەلای عێراق دا
یاریدەری پارێزگای «کەربەلا»ی عێراق باسی وردیاتی پیلانێکی ئیماراتی کرد بۆ ئەنجام دانی تیرۆرو وەڕێ خستنی ئاژاوە لەم پارێزگایەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی «ئەلعەھد»، «عەلی ئەلمەیالی» یاریدەری پارێزگای «کەربەلا»ی پیرۆز وتی: کەسێکی ئەمریکی بۆ ئاژاوەنانەوە لە پارێزگای کەربەلادا دوای ھێندێک کۆبوونەوەی چڕوپڕ اە تورکیاو ئیمارات ، بەرنامەی داڕشتووەو «ساڵح یوسف سایەل» لە ئەفسەرانی پێشووی ڕژێمی بەعس و تۆمەتبار «حسەین زەعیر»یش خەریکی پیلانگێڕان بوون بۆ ئەنجام دانی چەند تیرۆرێک.
«ئەلمەیالی» بە دەربڕینی ئەمەی کە، پیلانی تیرۆرەکان لە لایەن ھێندێک لە کەسایەتییەکانەوە لە ئیمارات داکۆکیی لێکراوە، وتیشی: ئەم پیلانەی تیرۆر، سەرمونسولی ئێران، پارێزگاری کەربەلاو یاریدەرەکەی کردبووە ئامانج.
«ئامالەددین ئەلھەر» پارێزگاری پێشووی کەربەلاش باسی پیلانێکی کرد بۆ کاول کردنی عێراق کە لە لایەن ئیماراتەوە جڵەوکێش دەکرێت و وتیشی: ئیمارات پارەیەکی زۆری بۆ داکۆکی لە دزەکردووەکان لە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایانەی عێراق خەرج کردووە.
ئەم دوو کاربەدەستەی عێراق داوایان لە دەوڵەتی وڵاتەکەیان کرد کە تەگبیری پێویست بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاوا پیلانگەلێک بکات.