ئادار 18, 2021 20:55 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتە

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بۆ کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە بڕیار دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: بڕیاری  کۆتایی ھێنان بە ئامادە بوونی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکانی دیکە لە عێراق دراوەو لە ئێستادا ژمارەی ئەم ھێزانە لە ٢٥٠٠ کەس تێ ناپەڕێت.

«بەرھەم ساڵح» لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بەو لۆساییەی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر دروست بووە، وتی: وا ھەڵدەگرێت کە ئەم پەیوەندییانە بە ئاراستەیەکی ڕێک و پێکدا بڕوات و لە ڕێگای دیالۆگی نیشتیمانییەوە ھەر لایەک ماف و ئەرکەکانی خۆی بناسێت.

«یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» لەم دواییەدا وتوویەتی، ئەم ڕێکخراوەیە بە نیازی زیاد کردنی ژمارەی ھێزەکانی لە عێراق دا لە ٥٠٠ کەسەوە بۆ چوارھەزار کەسە.

 

سەرپەیڤ