ئادار 19, 2021 07:01 Asia/Tehran
  • نوری مالکی: عێراق لە ئاراستەی ساغ کردنەوەی ڕەوتی سیاسی ھەنگاو ھەڵدەگرێت

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: عێراق لە ئێستادا بەرەو ساغ کردنەوەی ڕەوتی سیاسی دەجوڵێتەوە.

نووسینگەی «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، مالیکی ڕۆژی چوارشەممە لە نووسینگەی خۆی دا چاوی بە باڵوێزی تازەی ئۆسترالیا لە بەغدا کەوتووەو ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

«مالیکی» لەو دیدارەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراقی ئەمڕۆ ھیوای بە داکۆکیی زیاتری کۆمەڵگای جیھان و تەواوی وڵاتانە بە تایبەت کە خەریکە بۆ بەرپا کردنی ھەڵبژاردن و جوڵانەوە بەرەو ساغ کردنەوەی ڕەوتی سیاسی لەم وڵاتەو پێکھێنانی حکومەتێکی ھێزمەند خۆی ئامادە دەکات ھەتا بتوانۆ ئاستی خزمەتگوزاری بەرزو ژێرخانەکانی پتەوتر کاتەوەو قەیرانی بێکاری بنەبڕ بکات.

ناوبراو لە درێژەدا داوای ھاوکاریی زیاتری نێوان بەغداو کانبێرای کرد لە ھەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە کەرتی نەوت و کشت و کاڵ و فێرکاری.

باڵوێزی ئۆسترالیا لە بەغداش لە سەر داکۆکیی وڵاتەکەی لە عێراق و خەڵکەکەی لە ھەموو بوارەکاندا بە مەبەستی چەسپێندرانی سەقامی نێوخۆیی و ناوچەیی پێی داگرت.

سەرپەیڤ