ئادار 21, 2021 10:36 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە سەر رێگای کاروانی لۆجستیکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق

سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی تەقینەوەی بومبێک دەکەن لە سەر رێگای کاروانی پشتیوانیی لۆجستیکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پازێگەی سەلاحەدینی باکووری عێراق .

بە پێی راپۆرتی ئیلنا ، سەرچاوەکانی ھەواڵی خۆجێیی رایانگەیاند ، بۆمبێکی قەراخ رێگا لە سەر رێگای کاروانی لۆجستیکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پارێزگەی سەلاحەدین تەقیەوە . 

ئەم کاروانە لە حاڵی تێپەڕین لە شاری عۆجە کەوتە بەر ئامانجی بومبی لێوار رێگا . 

بە پێی ھەواڵەکە ، ئەم تەقینەوە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا خەساری ماڵی لێکەوتووەوە . 

تا قمی ناسراو بە «فصیل المقاومه الدولیه» بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ . 

سەرپەیڤ