پەسەند کرانی چاکسازی لە یاسای دادگەی فیدراڵ لە پەرلەمانی عێراق
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دوای چەندین مانگ، چاکسازی لە یاسای دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوزی عەرەبی، پەرلەمانی عێراق بە پەسەند کردنی چاکسازیی یاسای دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە ھەراوھوریای چەند مانگەی لە سەر کێشەی چاکسازی کۆتایی پێ ھێنا.
دادگەی فیدراڵی عێراق بەرپرسی پشتڕاست کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و کۆتایی ھێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەیە.
یاسای دادگەی فیدراڵی عێراق لەو نمونە ھەرە گرینگانەی ناکۆکی لە ڕەوتی سیاسیی ئەم وڵاتەیە لە کاتی پێکھاتنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەتا ئێستا.
فراکسیۆنە کوردییەکان لە کۆبوونەوەی دەنگدان بە یاسای دادگەی فیدراڵی عێراق ھۆڵی پەرلەمانیان بەجێ ھێڵاو دەنگیان نەدایە.
کورد لە عێراق دا بە نیازی وەرگرتنی ھێندێک دەستەبەرە بۆ پێشگرتن بە کەڵکاژۆیی دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی مافی یاسایی خۆی، بەڵام سوننەو شێعەی عێراق لەو باوەڕەدان کە مافی پێکھاتەکان لە چاکسازیی دادگەی فیدراڵی عێراق پارێزراوە.