ئادار 24, 2021 17:24 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھێزەکانی عێراق دژی تەکفیرییەکان لە باکووری «نەینەوا»

کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق باسی دەستپێکی ھەڵمەتێکی ستراتژییان کرد دژی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەڤەری باکووری پارێزگای «نەینەوا».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «بەغدا ئەلیەوم»، کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەم وڵاتە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھەڵمەتێکی ستراتژییان دژی تیرۆریستانی تەکفیری لە ناوچەی «مەخمور» لە باکووری پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردوە.

حەوتەی ڕابردووش «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی تازەی ھێزەکانی ئەم وڵاتەی کرد لە پارێزگای «دیالە» و ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ھەڵمەتێکی خافڵگیرانەو لە ناکاودا مۆڵگەی تیرۆریستانی تەکفیریی داعشیان کردە ئامانج و کۆمەڵێکیان لەو پارێزگایەدا لەنێو بردن.

 بەرلەمەش ھەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ھەڵمەتێکی ھاوبەشیان دژی بەرماوەکانی داعش لەم وڵاتەدا ئەنجام دا بوو.

سەرپەیڤ