تیاچوونی دەیان تیرۆریستی داعشی لە باکووری عێراق
لە ھەڵمەتی ھێزەکانی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە ، دیان تیرۆریستی داعشی تیادا چوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق «واع» ، سەرلەشکر«یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێزی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە ڕەوتی پاکتاو کردنی حەشارگەکانی داعش لە چیاکانی «مەخموور» لە باشووری موسڵ ناوەندی پارێزگای «نەینەوا» ناسراو بە «شێری لە سەر ھەست» زیاتر لە ٢٧ تیرۆریستی داعشی تیا چوون و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، ھەڵمەتی «شێری لە سەر ھەست» بە جێگیر کرانی دەستەگەلی دوورەنگێو لە مەودای جۆربەجۆردا و بە زاڵ بوون بە سەر ڕێگاکانی ھاتوچۆی حەشارگەکانی داعش ئەنجامی گرت.
ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق جم و جوڵی شانە نوستووەکانی داعشیان لە ئەشکەوتەکانی چیای مەخموور خستەژێر چاودێرییەوەو لە ئەنجام دا لەنێویان بردن.
بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لە بەر جێ و شوێنی تایبەتیی جوگرافیایی کە بەرزو ھەڕەمەن و ھەلی دەستڕاگەییشتنی ھێزەکانی ئاسایشتیان بۆ ناڕەخسێ، بوونەتە شوێنێک بۆ مۆڵ درانی تیرۆریستان.
لەم ھەڵمەتەدا کە لە نۆھەمی مارسەوە دەستی پێ کراوە، ھەتا ئێستا ٣١٢ ھەڵمەتی ئاسمانی ئەنجامی گرتووە و ناس کران و تێکدرانی ١٢٠ حەشارگەو بریندار بوونی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشی لێ کەوتووەتەوە.