ئادار 26, 2021 13:28 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «مەلیک سەلمان» لە موستەفا کازمی بۆ سەردانی عەرەبستان

پاشای عەرەبستانی سەعودی لە دیدارێکی ئۆنلاین دا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەسەر کردنەوەی ڕیاز بە فەرمیانە بانگێشتنی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی نەشرە، «مەلیک سەلمان» پاشای سەعودی بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ «مستەفا کازمی »سەرۆک وەزیرانی عێراق وتووێزی کرد.

ھەردوک لا لە میانەی ئەم دیدارەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، دیداری ئۆنلاینی نێوان مەلیک سەلمان و کازمی بە پێی داخوازیی فەرمیانەی پاشای عەخرەبستان ئەنجامی گرت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاشای عەرەبستان لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ھەردووک لا، ستایشی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتیان کردو لە سەر ھێزمەند کردنی زیاتریشی پێیان داگرت.

لە میانەی ئەم دیدارە ئۆنلاینەدا پاشای عەرەبستان ھەروەھا «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ سەردانی ڕیاز بانگێشتن کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ستایش کردنی پاشای عەرەبستان بانگێشتنەکەی بۆ بەسەر کردنەوەی ڕیاز قەبووڵ کرد.

سەرپەیڤ