ئادار 31, 2021 13:30 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ستراتژیی بەغدا_پەکینی دەر کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکەی نێوان بەغدا و پەکینی دەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حەسەن نازم» وتەبێژی کۆڕی دەوڵەتی عۆراق لە دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی دەوڵەت دا ڕایگەیاند: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەست پێ بوونی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ چینی دەرکردووە، چونکو ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێککەوتننامەیە ماوەیەکی زۆری پێ دەچێت.

وتیشی: دەوڵەت بە دووی پێکھێنانی داھاتوویەکی تازەیە بۆ عێراق کە لە ئەنجام دا عێراق ببێتە خاڵێکی یەکگرەوە لە نێوان وڵاتانی دیکە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «موحەممەد ساڵح»  ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ، ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی بەغدا_پەکین کە یاڵی ڕابردوو جێبەجێ نەکرا، دوای پەسەند کرانی یاسای بوجەی دەوڵەتی فیدراڵ لە ساڵی ٢٠٢١ دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سپتامبەری ساڵی ٢٠١٩ «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە سەردانێکی پێنج ڕۆژەی بۆ چین، ھەشت ڕێککەوتن و لێک گەیین نامەی لەگەڵ لەگەڵ ئەم وڵاتە لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، ئاسایشتی، ئاوەدان کردنەوە، پەیوەندی، ڕۆشنبیری و ڕاھێنان واژۆ کردو بادانەوەی بەغدا بەرەو ڕۆژھەڵات و دوورکەوتنەوە لە ئەمریکاش بووە ھۆی ئەوەی کە واشێنگتۆن بەغدا بخاتەژێر گوشارێکی دەگمەنەوە.

سەرپەیڤ