ئادار 31, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە عەرەبستان

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی دەوڵەتەکەی لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بەرەو عەرەبستان وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کاربەدەستانی دەوڵەتی کازمی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە دانوستان و دیداری جۆربەجۆریان لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچەکە لەوانە قەتەر، میسر ، ئۆردۆن، رپاکستان و ئەرمینیا ئەنجام داوە.

کازمی بەرلە گەشتەکەی ربۆ عەرەبستان لە تویتەکەی دا ئامانج لەو سەردانەی بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندیی دووقۆڵی و دانوستان لە بارەی سەقامی ناوچەکە گەڕاندەوە.

میدیاکانی عێراق نووسیویانە، لێکدانەوەی دۆسیە ئاسایشتی و ئابوورییەکان لەو فەکتەرانەی دیکەی دانوستانی کارمی لەگەڵ کاربەدەستانی عەرەبستانن.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش پاشای عەرەبستان لە دیدارێکی ئۆنلاین دا لەگەڵ کازمی بانگێشتنی کرد بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکەی بکات و دوابەدوای ئەوەش ھێندێک لە کارناسان وایان لێک دایەوە کە ئامانجی ڕیاز نزیک بوونەوەی ھەرچی زیاترە لە عێراق بۆ دوور خستنەوەی لە تاران.

سەرپەیڤ